AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٩ ١٤:٥٤

وەرزشوانێکی بۆکانی بەشداری کێبەرکێی جیهانی بۆکسی ژنان دەبێت

وەرزشوانێکی بۆکانی بەشداری کێبەرکێی جیهانی بۆکسی ژنان دەبێت

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی بۆکان لە هەڵبژاردرانی ئێلینا زیایی، بۆکسۆر و وەرزشوانی بۆکانی، بۆ بەشداری لە کێبەرکێی جیهانی بۆکسی ژنان لە تایلەند هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد نەسروڵڵاهی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: کێبەرکێی جیهانی بۆکسی ژنان مانگی داهاتوو لە وڵاتی تایلەند بەڕیوە دەچێت و ئێلینا زیایی، بۆکسۆری بۆکانی و ئەندامی فیکسی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی ژنانی ئێران لە گرووپی تەمەنی گەنجان و لە کێشی 51 کیلۆگرامدا بەشداری ئەو ڕکابەرییانە دەبێت.
نەسروڵڵاهی وتیشی: پێشتر سینا حەسەن‌پوور، وەک ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی پیاوانی ئێران لە کێشی 71 کیلۆگرامدا، هەر لە شاری بۆکانەوە بەشداری ڕکابەرییە پاڵەوانییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 لە وڵاتی بەریتانیا بووە.

News ID 58507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha